بەهزاد محەمەدی
راچڵەكین-
كاسبكارێكی كوردی خەڵكی شاری بانەی سەر پارێزگای سنە، بەتەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لەپارێزگای سیستان و بەلووچستان، كوژرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە 3ی كانونی یەكەمی 2020 :"هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دەسڕێژیان لە ئوتۆمبێلی كاسبكارێكی كوردی خەڵكی بانە بە ناوی "بەهزاد محەمەدی" كردووەو كوشتوویانە."
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار:" فیشەكی هێزەكانی سپای پاسداران، سەری ئەو كاسبكارە كوردەی پێكاوە. ئەو كاسبكارە لە سنووری كافەچی شاری سەرباز كوژراوە."