به‌وێنه‌.. له‌بۆشایی ئاسمان توور ڕوێندرا

هەمەڕەنگ

23/11/2020     ژمارەی بینراو 562

توور

ڕاچڵه‌كین-

ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ 11 ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ تۆماركراوه‌ له‌لایه‌ن خانمه‌ كه‌شتیوانی ئاسمانی "كیت ڕۆبینز" و تاقیكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر Plant Habitat-02 كردوه‌ له‌ناو وێستگه‌یه‌كی كه‌شتیی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی.

ئاژانسی ناسا ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌م خانمه‌ كه‌شتیوانه‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك بڕیاریداوه‌ توور بڕوێنێت چونكه‌" سه‌وزه‌یه‌كی ووزه‌ به‌خشه‌ و بۆ خواردن ده‌شێت و ماوه‌یه‌كی كه‌می ده‌وێت هه‌تا ده‌ڕوێت و به‌نزیكه‌ی‌ له‌ڕووی بۆماوه‌ییه‌وه‌ له‌ ڕوه‌كی "ئه‌رابیدۆبسیس" ده‌چێت ئه‌و ڕووه‌كه‌ی‌ چه‌ند جارێك توێژینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ركراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانرێت تا چه‌ند توانای ڕواندنی هه‌یه‌ له‌ بۆشایی ئاسماندا"

ئه‌م هه‌نگاوه‌ قۆناغێكی سه‌ره‌تا و گرنگه‌ بۆ ئاژانسی ناسا بۆ ئه‌وه‌ی‌ باشتر له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ كام به‌رهه‌م له‌ناو كه‌شتی ئاسمانیه‌كان ده‌ڕوێت هه‌تا تیمه‌كانیان بتوانن خواردن و سه‌وزه‌ی‌ فرێش به‌رهه‌م بهێنن له‌ناو كه‌شتیه‌ ئاسمانیه‌كان و له‌ماوه‌ی‌ گه‌شته‌كانیان بۆ خواردن به‌كاریبهێنن.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن