به‌وێنه‌.. هه‌ردی سه‌لامی هاوسه‌رگیری كرد

کەلتوور

03/03/2020     ژمارەی بینراو 2807

هه‌ردی سه‌لامی

ڕاچڵه‌كین-

كوڕه‌ گۆرانیبێژ و ده‌رهێنه‌ر" هه‌ردی سه‌لامی" وێنه‌كانی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ ستۆری هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام بڵاوكرده‌وه‌.

هه‌ردی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ په‌ریسا موكری كردوه‌ هه‌مان ئه‌و خانمه‌ی كه‌له‌ ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانیدا وه‌ك مۆدێل ده‌ركه‌وتووه‌ و پێشتریش له‌ گۆرانی" بۆ تۆ ده‌ژیم" وه‌ك بووك زاوا به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌ركه‌وتن و ئه‌مڕۆش به‌ فه‌رمی هاوسه‌رگیری خۆیان ڕاگه‌یاند.

هه‌ردی لە ساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایكبووە یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ لاوه‌كانی شاری سلێمانی، به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی جێگه‌ی خۆی له‌ ناو هونه‌ری كوردیدا بكاته‌وه‌ و سه‌رنجی هه‌وادارێكی زۆر به‌لای خۆیدا ڕابكێشیت، گۆرانییه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو ده‌بێته‌وه‌ بە تایبەت لای گەنجان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن