ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی ئەمریكا كۆنفرانسێكی تایبەت بە" ئابووری هەرێمی كوردستان دوای كۆرۆنا" رێكدەخات

کوردستان

21/11/2020     ژمارەی بینراو 374

راچڵەكین-

ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی ئەمەریكا،كۆنفرانسێكی تایبەت بە ی "ئابووریی هەرێمی كوردستان دوای كۆرۆنا" رێكدەخات.

یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی ئەمەریكا لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"كۆنفرانسەكە لە رۆژانی 23 و 24ـی 11-2020 بە شێوەی ئۆنڵاین بە بەشداری بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان و ئەو كۆمپانیا ئەمەریكیانەی لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان دەكەن، رێكدەخرێت."

لە كۆنفرانسەكەدا تاوتوێی:" چۆنییەتی پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە هەرێمی كوردستان، هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان، گرنگیپێدان بە ئاسایشی خۆراك، ئاییندەی پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و عێراق لە بواری وزە دەكرێت."

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتۆن:" مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا، تێبینی و خواستی بەشداربووان تۆمار دەكات و، بەشداری لە گفتوگۆكاندا دەكات."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن