رێواز فایەق: توركمانەكان پێكھاتەیەكی رەسەنی ھەرێمی كوردستانن

کوردستان

17/11/2020     ژمارەی بینراو 368

راچڵەكین-

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، توركمانەكان پێكھاتەیەكی رەسەنی ھەرێمی كوردستانن و خاوەنی ماف و ئەركن بە پێی دەستووری عێراقی و یاسا بەركارەكانی ھەرێم.

رێواز فایەق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیوویەتی "ئەمڕۆ ١١/١٧ كە ساڵرۆژی زمان و كولتووری پێكھاتەی توركمانە، پێشوازییمان لە شاندێكی پێكھاتەكە كرد و  جەختمان كردەوە كە توركمانەكان پێكھاتەیەكی رەسەنی ھەرێمی كوردستانن و خاوەنی ماف و ئەركن بە پێی دەستوری عێراقی و یاسا بەركارەكانی ھەرێم".

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا دەڵێت: "ئێمەش پابەندی ئەو بنەمایانەین و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە ستراتیژ و ئامانجمانە".

رۆژی ١٢ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٠، پەرلەمانی كوردستان پێشنیازەبڕیاری دیاریكردنی رۆژە فەرمییەكانی پێكھاتەی توركمانی لە ھەرێمی كوردستان پەسەندكرد.

بەپێی بڕیارەكە، رۆژی ١٧ـی تشرینی دووەم بە رۆژی زمان و كولتووری توركمان دیاریكراوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٢ لەو رێكەوتەدا یەكەم قوتابخانەی توركمانی لە ھەولێر كراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن