راچڵەكین-
ژمارەی ئەو كەسانەی لە سەرانسەری جیهاندا، دوای تووشبوونیان به پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاكبوونەتەوه، ٣٦ ملیۆن كەسی تێپەڕاند.
بەپێی دوایین زانیاری ماڵپەری "Worldometer" كە بە پشت بە ئامارە نوێیەكانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیهاندا، ٣٦ ملیۆن و ١١ هەزار و ٦٥٠ كەس لە سەرنسەری جیهاندا توانیویانە بەسەر نەخۆشیەكەدا سەركەون.
سێ وڵاتی یەكەمی جیهان كە زۆرترین حاڵەتی تووشبوونیان بە پەتاكە تۆماركردووە، لە هەمان كاتدا زۆرترین حاڵەتی چاكبوونەوەش تیایاندا تۆماركراوە بەم شێوەیەیە: ''هیندستان (حەوت ملیۆن و ٩٥٧ هەزار و ٢٠٦)، ئەمریكا (شەش ملیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٩١٦)، بەڕازیل (پێنج ملیۆن و ٦٤ هەزار و ٣٤٤).
هەروەها ژمارەی چاكبوونەوە لە رووسیا گەیشتە (یەك ملیۆن و ٣٣٥ هەزار و ١٤١)، لە ئەرجەنتین (یەك ملیۆن و ٦٢ هەزار و ٩١١) و لە كۆڵۆمبیا (یەك ملیۆن و ٤٧ هەزار و ١٧).
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە مانگی كانوونی یەكەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان-ی چین سەریهەڵدا، تا ئێستا بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و هەرێمدا بڵاوبووەتەوە.
لە كاتێكدا ژمارەی تووشبووانی پەتاكە لە سەرانسەری جیهاندا، ٥١ ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، زیاتر لە یەك ملیۆن و ٢٦٨ هەزا كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوه.