راچڵەكین-
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هاوخەمی خۆی نیشاندا بۆ كۆچی دوایی د. نەجمەدین كەریم- پارێزگاری پێشووی كەركوك.
د. رێواز فایەق، لەپەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" خوالێخۆشبوو یەكێك بوو لە كەسایەتییە سیاسییە تێكۆشەرەكانی كوردستان و تەمەنێكی زۆری لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەكەمان بەخشیوە."
دەشڵێت:" لەماوەی ساڵانی پارێزگاربوونی لەشاری كەركوك، ئارامی و ئاوەدانییەكی بەرچاو لەم شارەدا بەرقەرار بووە، دوا ماڵئاوایی دكتۆر نەجمەدین كەریم خەمبارو نیگەرانی كردین."