سلێمانی: 10 توشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

کوردستان

18/10/2020     ژمارەی بینراو 222

راچڵەكین –

تەندروستی سلێمانی گیانلەدەستدانی 10 توشبووی دیكەی كۆرۆنا رادەگەیەنێت، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكەش دەڵێت: ئامارەكان مەترسیدارن و نەخۆشخانەكانیش پڕن لە توشبوو.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی كە ئەمڕۆ 18-10-2020 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، 10 توشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 21 حاڵەتی نوێی توشبوونیش تۆماركراوەو داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە چارەسەری ڤایرۆسەكە لە سلێمانی كراون، هاوكات 15 توشبووش چاكبوونەتەوەو رەوانەی ماڵەوە كراون.

ئامارەكە دەریخستووە، 40 توشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی لەژێر چاودێری چڕدان و كۆی ژمارەی ئەو توشبووانەی تائێستا لەنەخۆشخانەكانی تایبەت بە ڤایرۆسەكە ماونەتەوە، 200 كەسن.

تەندروستی سلێمانی ئاشكراشیكردووە، ژمارەی بەخشەرانی پلازما زیادیانكردووەو گەیشتووەتە هەزارو 122 كەس.

لە پەیامێكیشدا بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی، د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداریداوە كە ئامارەكان مەترسیدارن و نەخۆشخانەكانیش پڕن، راشیگەیاندووە:" پابەندبوون بە ڕێنماییەكان وەك پێویست نین، هیوادارم پێش ڕوودانی كارەساتی نەخوازراو، بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین ئەم دۆخە بەرەو باشتر بەرین، كە ئەویش تەنیا بە خۆپارێزی دەبێت، وەك چۆن لە ڕابردوو كردمان". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن