هەولێر.. سەنتەرێك بۆ چارەسەری كۆرۆنا كرایەوە

کوردستان

27/02/2020     ژمارەی بینراو 709

راچڵەكین

لەشاری هەولێر سەنتەرێكی تایبەت بە چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا كرایەوە،  كە لە چوار بەش پێكدێت و 24 قەرەوێڵەشی بۆ دابینكراوە. 

لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ 27-2-2020 سەنتەری چارەسەری كۆرۆنا كرایەوە، كە تایبەتە بە پێشوازیكردن لەو هاوڵاتییانەی گومانی توشبوونیان بە ڤایرۆسەكە لێدەكرێت.
 
سەید ئادەم، بەڕێوەبەری كارگێڕیی سەنتەرەكە رایگەیاند، سەنتەرەكە لە چوار بەشی سەرەكی پێكهاتووە، دوو بەشی 24 كاتكۆ كراوەیەو تایبەتە بە پێشوازی لە هاوڵاتیان و شەش پزیشك و كارمەندی بۆ دانراوە، لەگەڵ بەشی چاودێریی هەناسەو بەشی چاودێریی چڕی هەناسە.
 
وتیشی: سەنتەرەكە 60 قەرەوێڵەی هەیەو بەردەوامیش لەلایەن پارێزگاری هەولێرو هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ چاودێریی دەكرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن