راچڵەکین-
بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان پزیشکانی مقیم نیشتەجێ و پلەبەند تدرج لە بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم نەخۆشخانەیان جێهشت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان جارێکی تر پزیشکانی مقیم نیشتەجێ و پلەبەند تدرج لە شاروشارۆچکەکانی ( پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە راپەڕین و گەرمیان و قەزای چەمچەماڵ) مانیان لەکارەکانیان گرت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:" بەو هۆیەشەوە لە شەوی رابردوەوە ئەو پزیشکانەی لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕە و نەخۆشخانەی باسەڕە و مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی ٢٤ کاتژمێری تەکیەی کاکەمەند سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ دەوام دەکەن دەستیان لەکارهەڵگرت و نەخۆشخانەکەیان بەجێهێشتووە".