پاپای ڤاتیكان سەردانەكەی بۆ عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە

جیهان

26/02/2020     ژمارەی بینراو 381

پاپای ڤاتیكان

راچڵەكین

بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پاپای ڤاتیكان سەردانەكەی بۆ عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە كە بڕیار ئەمساڵ ئەنجامی بدات.

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان، لەمیانەی دیدارێكی كراوەدا لەگەڵ ژمارەیەك لە پەیڕەوانی ئاینی مەسیحی، كە ئەمڕۆ 26-2-2020 لە گۆڕەپانی قەدیس بوتڕس لە ڤاتیكان بەڕێوەچوو، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە دۆخی ئێستای هاوڵاتییانی عێراق، رایگەیاند كە ناتوانێت ئەمساڵ سەردانەكەی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

پاپا لە پەیامێكدا بۆ هاوڵاتییانی عێراق، رایگەیاند: من زۆر لێتانەوە نزیكم و هەست بە ئێش و ئازارەكانتان دەكەم كە بەدەست شەڕو ماڵوێرانییەوە دەناڵێنن.

ساڵی رابردوو، د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، بە فەرمی پاپای ڤاتیكانی بانگهێشتكرد بۆ سەردانكردنی عێراق، لە میانەی سەردانەكەشی بۆ ڤاتیكان، كە مانگی رابردوو ئەنجامیدا، پاپا داوای لە سەرۆك كۆمار كردبوو، رەگەزنامەی عێراقی پێ ببەخشێت، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە لە نەوەی حەزرەتی ئیبراهیمە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن