راچڵەكین
پارێزگاری هەڵەبجە داوا لەو هاوڵاتیانەی سنوری پارێزگاكە دەكات كە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە، بە مەبەستی پشكنین، بە زووترین كات پەیوەندی بەهێڵی گەرمەوە بكەن، هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی یاساییش لەدژی ئەو كەسانە دەكات كە پابەند نابن.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "لەبەر سەلامەتی خۆیان و هاوڵاتیان، با لەلایەن خزم و كەسیانەوە، گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتیانە لە لیژنەكانی تەندروستیی نەشاردرێنەوە، بە پێچەوانەوە رێوشوێنی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت."
پارێزگاری هەڵەبجە ژمارەی هێڵی گەرمی بۆ ئەو هاوڵاتیانە داناوە كە بریتین لە (٠٧٧٠١٣٦٥٠٠٧ – ٠٥٣٨٨٥٢٦٥٦).