كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر ڕووه‌كی چا

کشتوکاڵ

01/09/2020     ژمارەی بینراو 880

كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر ڕووه‌كی چا

ڕاچڵه‌كین-

الشای tea
ناوی زانستیەکەی
scientific name :-camellia sinenis
Classification:-Camellia
Rank:-Species
Family:-Theaceae
Kindom:-Plantae
Order:-Ericales

چا بنەرەتەکەی وڵاتی چینە.هەرچەندە ئێستا لەزۆر لەناوچەکانی تری جیهاندا دەڕوێننرێت، رووەکێکی هەردەم سەوزەو قایمە گەڵاکەی سەوز و تۆخ و نووک تیژە،هەندێک جار درێژییەکەی دەگاتە ۳۰سم گوڵەکەی لەسەر لقی کورتە، چای بەشێوەیەکی باش لەخاکی تەختایی شێداری ئیستوائیدا دەروێت بەڵام لەبەرزاییدا هێواشترە بەرهەمی کەمە،هەرچەندە لەهەندێک شوێندا لەبەرزایی ۲۲۳۰ م دا دەروێنرێت، راستە ئەمەیان بەرهەمەکەی کەمە بەڵام جۆرەکەی زۆر باشە.

چا بە تۆو یان بەقەڵه‌م زیاد دەکات:

قه‌ڵه‌مه‌كه‌ لە رووەکێکی پێگەیشتووی هەڵبژاردە وەردەگیرێت، بۆ ئامادەکردنی چا سوود لەو لقە لاتنیشتانەی وەردەگرێت کە گەڵاو گۆپکەی پێوەیە لقەکان دەکرێنەوە و دەخرێتە سەبەتەوە دەنێرێت بۆ کارگە،لەوێ لق و گەڵاکەی وشک دەکرێتەوە گەڵاکان لەسەر تۆری تەل یان گوێنی جانفاس Hessian دروستکراو هەڵدەخرێت،بۆ ئەوە وشک بکرێتەوە، ئینجا گەڵاکان دەخرێنە ئامرازێکی خولاوەوە Rolling machine بۆ ورد کردن، پاشان لەپێژنگ دەدرێت و پارچە وردەکانی Frag ments لێ وەردەگرێت، ئەوانەی کەلە بێژنگەکە دەکەونە خوارەوە. دوای ئەوە ئەم پارچە وردەکانی frag ments لێ وەردەگرێت پاشان پارچە وردەکان دەترشێنرێت واتە دەئۆکسێنرێت Oxidisation بەمە گەڵا چاییەکە ڕەنگە سەوزەکەی رەش یان قاوەی دادەگەڕێت ئینجا لەتەنورە فرن وشک دەکرێتەوە.وردەکەی پێی دەوترێت چای وورد درەشتەکەش پێی دەوترێت گەڵا چا.

بۆئامادەکردنی چای سەوز گەڵاکان لەجیاتی ئەوەی وازیان لێ بهێزێت هەتا سیس دەبن بەهەڵم دەمرێنرێت بەمە کرداری ترشاندن دەوەستێت لێرەدا بۆ ئامادەکرنی چای خواردنەوە تەنها سود لەگەڵاکانی دەبینرێت.

چای لەمێژوودا لەهەزاران ساڵەوە بەکاردەهێنرێت مێژوونوسەکان دۆزینەوەی چای بۆ خێزانی (هان) لەوڵاتی چیندا دەگێرنەوە.
سودەکان چا:

-چا خواردنەوەیەکی ووروژێنەرە بەدووەم خواردنەوە دائەنێرێت دوای ئاو .
-بۆ مەبەستی پزیشکی چای لەگەڵ هەندێک ڕووەکی تریش ئامادە کرێت وەکو( دارچینی ،لیمۆ بەسرەی ،زەجەفیل،توترک ، زمانە مانگا، شویت، نەعنا،،جاترە،بەیبون، بیرگاموت،رازیانە،یاسەمین،هێرۆ،حێل،
کۆجەرات،شلیک ،گوڵەباخ)



ئا: ئەندازیاری کشتوکاڵی:- ساکار عزیز

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن