راچڵەكین ـ فەرهەنگ فەرەیدون
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ تاوتوێكردنی كێشەی جوتیاران، پەرلەمانی كوردساتان كۆدەبێتەوە.
شیرین ئەمین، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، بە(راچڵەكین)ی راگەیاند:"كاتكۆ 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-1-2020، دانیشتنی ئاسایی ژمارە 17ی ساڵی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت."
وتیشی"دانیشتنەكە بۆ گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی شایستەی دارایی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەكانی 2014،2015 و 2016، كە تا ئێستا لە لایەن حكومەتی عیراقەوە پێیان نەدراوە".
ئاشكراشیكرد، بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی داواكاری جوتیاران دەكەن و ئەوەی داوای دەكەن مافی خۆیانە و ئەمڕۆ فراكسیۆنەكەیان داكۆكیان لێدەكەن.
رۆژی دووشەممە 28-1-2020، جوتیارانی كوردستان لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبوونەوە و داوایانكرد پەرلەمان بەدواداچوون بكات بۆ پارەی گەنمی سێ ساڵی جوتیاران، رۆژی دواتر سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا دانیشتنی داهاتووی تایبەت بێت بەو پرسە.