راچڵەكین
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندو لە پەیامێكیشدا بۆ هاووڵاتیان، داوایان لێدەكات پابەندی رێنماییەكان بن و پێكەوە رێگربین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە.
دەقی پەیامەكە:
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
سەرەتا ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەكی باش بۆ ھەموولایەكتان دەخوازم.
دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، كە بەندەش توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە.
وەك ھەر كەسێكی تر، خۆم كەرەنتینەكردووە و رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێدەكەم.
داواكارم لەھەمووانیش پابەندی رێنماییەكان بن و پێكەوە رێگربین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئاوەدانكردنەوەی زیاتری ھەرێمەكەمان و خزمەتكردنی زیاتری كوردستانیان.
دووبارە سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەموولایەك دەخوازم و ھیوادارم پارێزراوبن و دووربن لەھەموو نەخۆشی و پەتایەك.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان