به‌وێنه.. 13 كه‌س چونه یانه‌ی شه‌وانه و گیانیان له‌ده‌ستدا
ڕاچڵه‌كین-
یانه‌یه‌كی شه‌وانه به پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایه‌كان ده‌رگاكانی كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كات به‌سه‌ر ببه‌ن سه‌ردانیان بكه‌ن و به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یانه‌یه‌كی شه‌وانه له پیرۆ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دراوسێكانی یانه‌كه‌وه سكاڵا ده‌كرێت كه یانه‌كه كراوه‌ته‌وه پۆلیس ده‌گاته سه‌ر شوێنه‌كه و ئاماده بووان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ڕزگار بكه‌ن و نه‌كه‌ونه به‌ر لێپێچینه‌وه‌ی پۆلیس هه‌ریه‌ك به‌لایه‌كدا ڕایان كردوه و 13 كه‌س به‌هۆی تێكئاڵانه‌كه خنكاون و كه‌وتونه‌ته ژێر ده‌ست و پێوه.
له مانگی 3 ی ئه‌مساڵه‌وه و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومه‌تی پیرۆ بڕیاری داخستنی ده‌رگاكانی یانه شه‌وانه‌كانی ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه دروست نه‌بێت و ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر له‌وه‌ی كه هه‌یه بڵاونه‌بێته‌وه .
له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌م یانه شه‌وانه‌یه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بڕیاری سزادانی ده‌ركرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی یانه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه ئاهه‌نگه‌كه‌یان ڕێكخستوه و زیاتر له 23 له به‌شداربوه‌كانی شه‌وه ئاهه‌نگه‌كه ده‌ستگیركراون.