ههركات كۆرپه توشی زهردوی بوو و ئهم نیشانانهی لهسهر دهركهوت بیگهیهنهره لای پزیشك
ڕاچڵهكین-
هەبونی زەردویی لە رۆژەکانی سەرەتا بە تایبەتی لە رۆژی دووەمەوە زۆر جار شتێکی ئاسایی و فسیۆلۆژیە لە دەرئەنجامی ئەوەی لە لاشەی منداڵی تازە لە دایک بوودا رێژەیەکی زۆر خرۆکەی سور هەیە کە مندال دوای لە دایک بون پێویستی پێی نیەو تێک دەشکێ وە ئەو مادەیەی کە دەر ئەنجامی ئەو شیبونەوەیە دروست دەبێ پێی دەوترێ (bilirubin) کە بەرپرسە لە رەنگی زەردی پێست و ئەندامەکانی لەش.
لەبەر ئەوەی هێشتا جگەرو ئینزایمەکانی تەواو گەشەیان نەکردوەو چالاک نین بۆیە ئەم مادەیە کۆدەبێتەوەو دەبێتە هۆی زەردویی، ئەوەی گرنگە دایکان و باوکان بزانن لە چ کاتێکا منداڵەکەیان بگەیەننە لای پزیشکی پسپۆر، دكتۆره نیگا پزیشکی پسپۆڕی مناڵان و تازە لەدایک بووان كاته پێویستیهكانی گهیاندنی كۆرپه بۆ لای پزیشك لهم بابهتهدا ڕوون دهكاتهوه.
1- زەردوییەکە لەیەکەم رۆژەوە دەرکەوت.
2- زەردوییەکە رێژەکەی لە 13ملگم\دلتر زیاتر بوو.
3- رێژەی بەرزبونەوەی زەردوییەکە لە 5ملگم\دلتر زیاتربوو لە رۆژێکدا.
4- نەگونجان هەبوو لە نێوان خوێنی دایکو مندالەکەدا واتە خوێنی دایکەکە لە جۆری (-) وە منداڵەکە جۆری خوێنی(+) بێت، یان دایکەکە لە جۆری (0)بێت وە منداڵەکە (A) یان (B) بێت.
5- ئەگەر لەگەڵ زەردوییەکە کێشەی تەندروستی تری هەبێت وەک تا، رشانەوە، سک چون یان نەبەکام بێت.
وە گرنگە کە جگە لە شیر هیچ شتێکی تر نەدەن بە منداڵەکە وەک شەکراوو هەنگوین و شتی تر، وە سەرمای نەکەن بە بیانوی ئەوەی گەرمی زەردویی زیاد دەکات.