ئه‌و مادده‌یه‌ی له لوبنان ته‌قییه‌وه چی بوو؟
ڕاچڵهكین-
نیتراتی ئه‌مۆنیۆم ئه‌و مادده كیمیاویهیه كه ئێواره‌ی سێ شه‌ممه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ته‌قییه‌وه، ئه‌م مادده‌یه خوێیه‌كی سپیییه و بێ بۆنه بۆ چه‌ندین مه‌به‌ست به‌كارده‌هێندرێت یه‌كێك له‌وانه‌ش وه‌ك په‌ینی كیمیاوی و به‌هۆیه‌وه چه‌ندینجار كاره‌سات ڕویداوه و جارێكی دیكه به‌هۆی هه‌مان مادده‌ی كیمیاویه‌وه له كارگه‌ی " AZF" له شاری تۆلۆز ی فه‌ڕه‌نسی له ساڵی 2001 ته‌قیه‌وه.
ئه‌و كۆگایه‌ی دوێنێ ته‌قیه‌وه نزیكه‌ی 2750 ته‌ن مادده‌ی نیتراتی ئه‌مۆنیۆمی تیادا هه‌ڵگیراوه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌وه زیاتر له 100 كه‌س مردوه و زیانی زۆر به‌ر به‌یروتی پایته‌خت گه‌یشتوه.
جیمی ئۆكسلی مامۆستای كیمیایه له زانكۆی "ڕۆد ئایلاند" كه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوتانی نیتراتی ئه‌مۆنیۆم ئه‌نجامداوه و ده‌ڵێت" ئه‌م مادده كیمیاویه سوتاندنی ئاسان نییه و به هه‌مان شێوه ته‌قاندنه‌وه‌شی ئاسان نییه"
نیتراتی سۆدیۆم هه‌تا به‌ركه‌وته‌ی له‌گه‌ڵ ماده‌یه‌كی دیكه یان سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌تینی گه‌رما نه‌بێت ناسوتێت و ده‌توانرێت بۆ دروستكردنی مادده‌ی ته‌قینه‌وه به‌كاربهێندرێت .
ئۆكسلی ده‌شڵێت" نیتراتی ئه‌مۆنیۆم مادده‌یه‌كی زۆر پێویسته بۆ كشتوكاڵكردن به‌ڵام ده‌بێت زۆر به وریای به‌كاربهێندرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت"