دارین زانیار
راچڵەكین- رێژنه فائق
هونەرمەندێكی كورد هاوڕەگەزخوازیی خۆی راگەیاندو دەشڵێت: شانازی پێوە دەكەم.
دارین زانیار، هونەرمەندی سویدی بە رەچەڵەك كورد، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فهیسبووك ئاشكرایكردووە كە ئەو كەسێكی هاوڕەگەزخوازەو مەیلی بەلای رەگەزی بەرامبەرە، ئەوەشی نوسیوە: بە شانازییەوە خۆم بە هاوڕەگەزخواز دەزانم.
ئەو هونەرمەندە كوردە تەمەن 32 ساڵە، لەشاری ستۆكهۆڵمی پایەتەختی سوید لەدایكبووە، یەكێكە لە گۆرانیبێژە ناسراوەكانی ئەو وڵاتەو تائێستاش چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە، بەرهەمەكانیشی لە پڕفرۆشترین ئەلبومەكانی گۆرانییە لە سوید.
گۆرانی دانیار بۆ ههڵهبجه