راچڵه‌كین-
پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌لال عه‌بدولقادر ناسراو به (رائید جه‌لال) كۆچی دوایی كرد.
رائید جه‌لال، ماوه‌یه‌كی زۆربوو تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن ببوو، به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی 31-7-2020 له‌شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
رائید جه‌لال پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی دێرینی یه‌كێتی، برای خوالێخۆشبوو مامۆستا زرار به‌رپرسی پێشووتری مه‌ڵبه‌ندی مه‌خموری یه‌كێتی بوو. هاوكات باوكی خاتوو تاڤگهشه كه نوێنه‌ری یه‌كێتییه له ئوسترالیا.
هه‌ر به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی رائید جه‌لاله‌وه به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتی پرسه‌نامه‌یان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كردووه:
كۆسرەت ڕەسول هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی ڕائید جەلال دەردەبڕێت
بەڕێزان خانەوادەو كەسوكاری ڕائید جەلال
بە خەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەری ناسراوی گەلەكەمان هەڤاڵ (ڕائید جەلال)م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەكەم، كۆچی دوایی و لەدەستدانی ڕائید جەلال خەسارەتێكی گەورەیەو خەمێكی قووڵە، بۆ ئەم خەمە قووڵە هاوبەشی خەمتانم، داواكارم لەخوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و كۆچكردوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
-----------
دەرباز كۆسرەت ڕەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی هەڤاڵ ڕائید جەلال دەكات
بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری هەڤاڵی كۆچكردوو ڕائید جەلال
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ جەلال عەبدولقادر ناسراو بە ڕائید جەلالم بیست، كە دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كرد، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.
هەڤاڵ ڕائید جەلال وەك پێشمەرگەیەكی قارەمان و تێكۆشەر لەتەمەنی پڕ بەخششی خۆیدا قارەمانانە تێكۆشاوەو خەباتی كردووە بۆ مافەكانی گەلەكەمان و ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە، بە كۆچی دوایی و ماڵئاوایی كردنی هەموومان خەمبار بووین و ڕیزەكانی خەبات و كوردایەتی تێكۆشەرێكی تری لەدەستدا، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموومان بێت و خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
دەرباز كۆسرەت ڕەسول
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان