پۆلیسی هەولێر " هەڕەشەی دەستگیركردن" لە كەفیلی رۆژنامەنووسێك دەكات

کوردستان

30/07/2020     ژمارەی بینراو 259

راچڵەكین-

رۆژنامەنووسێكی شاری هەولێر دەڵێت، پۆلیس هەڕەشەی لە كەفیلەكەی كردووە ئەگەر ئەو رۆژنامەنووسە نەچێتە بەردەم پۆلیس، ئەوا " كەفیلەكەی دەستگیردەكەن"

هێمن مامەند، لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە:" لەبری ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەی رزگاری، پۆلیسی پارتی لەهەولێر بەم رۆژی عەرەفەوە تەبلیغی بۆیەكێك لەكەفیلەكانی من ناردووەو پێیان راگەیاندووە، ئەگەر هێمن مامەند نەهێتە بەردەم پۆلیس تۆ دەستگیر دەكەین."

بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە، راچڵەكین چەند جارێك پەیوەندی كرد بە وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەڵام پەیوەندییەكە بەردەست نەبوو.

رۆژی 24ی ئاداری ئەمساڵ هێمن مامەند لەسەر سكاڵای داواكاری گشتی بەتۆمەتی ناوزراندنی تۆمەتبەخشینەوە دەستگیركرا، دوای 10 رۆژ لەزیندانیكردن ئازادكرا، بەڵام تەنها دوای 24 كاتكۆ جارێكی تر بەهەمان تۆمەت دەستگیركرایەوەو دواتر بە كەفالەتی 6 ملیۆن دینار ئازادكرا.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن