ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەیارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە پیشەنگی خولەکە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی جیرۆنا.
لە ئەنجامدا کوڕانی هانسی فلیک توانییان 4-1 یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێبهێنن، هەرچوار گۆڵەکەی بلاوگرانا لامین یامال دوو گۆڵ و ئۆلمۆ و پێدری تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامەش شەمەندەفەرەکەی بەرشەلۆنە وەستانی نییە و لە کۆی پێنج یاریی پێنج سەرکەوتنی هەیە و بە 15 خاڵ لە پێشەنگی لا لیگایە.
ڤیدیۆ: