بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناڵی ئینگلیز ژێرئاو كەوت

جیهان

15/09/2024     ژمارەی بینراو 245

راچڵەكین -

بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناڵی ئینگلیز ژێرئاو كەوت و بەهۆیەوە هەشت كۆچبەر خنكان و دەیان كۆچبەری دیكەش لەلایەن تیمی كەناراوەكانی فەرەنساوە رزگاركران.

میدیاكانی فەرەنسا بڵاویانكردەوە، رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە روویداوە، بەلەمێك بە 59 سەرنشینەوە لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا دەچوو، لەكاتی تێپەڕبوونی بە كەناڵی ئینگلیز، ژێرئاو كەوت و بەهۆیەوە هەشت كۆچبەر گیانیان لەدەستدا و 51 سەرنشینی بەلەمەكەش لەلایەن تیمەكانی فریاگوزڤاریی كەناراوەكانی فەرەنساوە رزگار كران.

بەوتەی جاكویس بیلانتی، بەرپرسی هەرێمی پاس دی كالاسی فەرەنسا، قوربانییەكانی ناو بەلەمەكە، خەڵكی وڵاتانی ئەریتریا، سودان، سوریا، میسر، ئێران و ئەفغانستان بوون.

ئەو بەرپرسەی فەرەنسا ئاماژەی بەوەكرد، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەكو ئێستا، 46 كەس لەكاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بە كەناڵی ئینگلیز لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا، گیانیان لە دەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن