دووفاقی و ڕێگری لە دروستكردنی ڕای گشتی بەرامبەر ھێرشی وڵاتان

نەجیبە مەحمود


18/01/2024



ئەگەر دووفاقی كورد و كاریگەرییە نەرێنیەكانی لە مامەڵەكردن دژ بە هێرشی موشەك و فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی ئێران و توركیا نەبوایە، دەكرا كاریگەری جۆراوجۆری لەسەر ڕای گشتی هەبێت. ئەم كاریگەرییانە ڕەنگە پەیوەست بێت بە هەلومەرج و شێوازی پەیوەندی میدیا و ڕۆڵی سیاسەت و بزووتنەوە سیاسییەكانی كورد كە بەهۆی دوفاقی لە هەڵوێستی سیاسی و ململانێ سیاسیە نێوخۆییەكانیان و پەرتەوازەیی نێوماڵی كورد نەتواندراوە بكرێنە كارتێكی فشار لەسەر ئاستی  ناوخۆیی و دەرەكی لە دروستكردنی  ڕای گشتی لەجیهاندا.

 هەربۆیە بوونی یەكریزی و یەكهەڵوێستی كورد لەئێستاد تاكە رێگایە بۆ وەستانەوە بەرامبەر هەرجۆرە هێرش و دەستدرێژییەكی ئەو وڵاتانە بۆ سەر هەرێمی كوردستان و هاولاتیانی.

زیادبوونی نیگەرانییەكان لە هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان دەتوانێت نیگەرانی و ترس لە نێو خەڵكی كوردستان و تەنانەت لە نێو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشدا دروست بكات. ئەم هێرشانە دەكرێت ببێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەكان و بەردەوامبوونی ململانێكان لە ناوچەكەدا. هەروەها كاریگەری لەسەر پێگەی رێخكراوە نێودەوڵەتیەكان لە ناوچەكەدا. هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان لەوانەیە ببێتە هۆی پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و ئەم پرسە ڕەنگە كاریگەری نەرێنی لەسەر پێگەی دەزگا نێودەوڵەتیەكان هەبێت.

بەڵام بەهۆی سیاسەتی دوفاقی كورد و مامەڵەی لەگەل موشەكباران و هێرشەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، نەیتوانیوە ڕای گشتی دروست بكات بۆ نیشاندانی وێنەیەكی نەرێنی لە ئێران و توركیا لە چاوی خەڵك و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ئەم هێرشانە دەكرێت بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەكان ڕەخنەیان لێ بگیرێت و وێنەی ئەو وڵاتانە لە چاوی خەڵك و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لاواز بكات. هێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانان ڕەنگە ببێتە پاڵپشت و پاڵنەر بۆ هەندێك گروپی دیكەی توندڕەو لە ناوچەكە، هەروەها پەرەسەندنی گرژی و ناكۆكی نێوان وڵاتانی پەیوەندیدار و سێبەركردنی وڵاتانی دیكەی ناوچەكە كە دواتر دەبێتە هۆكاری مەترسی بۆ سەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم. هەروەها ڕەنگە كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و هاوكارییە ناوچەییەكان هەبێت.

بەگشتی دووفاقی كورد لە بەرامبەر هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران و توركیا ڕەنگە نەتوانێت بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە كاریگەری لەسەر بیروڕای گشتی دروست بكات.

وێڕای ئیدانەكردنی هێرشەكانی ئێران و توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان، ڕوحی شەهیدەكان شادبێت و بە هیوای سەلامەتی بۆ بریندارەكان.