محەمەد ئەمین پێنجوێنی
17/01/2024
هەلێکی مێژوویی نوێ بۆ کورد لە ئارادایە
بەڕێز:مسعوود بەرزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێز: پاڤڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بەڕێز: جەمیل بایك سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان
بەڕێز: مستەفا هیجری بەپرسی ڕابەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان: هاوسەرۆکانی هەدەپە پارتی یەکێتی دیموکراتی گەلان ـ تورکیا
بەڕێز:ساڵح موسلیم سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی گەلان ـ ڕۆژئاوای کوردستان
بەڕێزان: سەرۆك و سکرتێری هەموو هێزە کوردستانییەکان (ئیسلامی و عیلمانی)،ئەزموون و مێژووی بۆی سەلماندووین، کە داگیرکەرو دوژمنانی کورد و کوردستان هەموویان یەکیان گرتووە و بە یەك چاو سەیری دۆزی کورد دەکەن و هەموو هاو ئاهەنگن، یەك پیلانیان هەیە بۆ لەناوبردنی ئەزموونی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان.
هێرشە کانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورك بۆ سەر هەردوو ئەزمونەکە و هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر هەولێر، سەلماندیان کە داگیرکەران لە هە رچوار پارچە پیلانی هاوبەشیان هەیە بۆ لەناوبردنمان.
داوا لە بەڕێزان بارزانی و تاڵەبانی دەکەین کە ئەم هەلە بقۆزنەوە و ئەم دەرفەتە لە دەست کورد نەدەن ،داوا لە هەموو سیاسییەکانی کورد بکەن بەبێ جاوازی و بەبێ گۆێگرتن لەدەزگا هەواڵگرییەکان کۆبوونەوەیەکی هێزە سیاسییەکان لە کوردستاندا ڕێک بخەن، بۆ هەڵۆێست وەرگرتن لە دژی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە ئەکرێتە سەر باشوورو ڕۆژاوای کوردستان، ئەو کۆبوونەوەیە بکەنە بەردی بناغەی وەلانانی ناکۆکییەکان و بەرژەوەندی خوازانەی حیزبیی بەرچاوتەنگ، کە دوژمنان ساڵەهایە دروستیان کردوە و کاری لەسەردەکەن، بەڕێزان ئەمەش هاواری خەڵکی کوردستانە بەهەموو چین و تۆێژەکانەوە.
ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی