بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی: یەڵدا و زستان رۆژێك دوا دەکەون


20/12/2022

راچڵەکین –

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە بە هۆی گۆڕانکارییە فەلەکییەکانەوە، زستانی ئەمساڵ رۆژی 22ی مانگ دەستپێدەکات.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، بە هۆی گۆرانکارییە فەلەکییەکان، زستانی ئەمساڵ رۆژی پێنجشەممە 22ی مانگ دەستپیێدەکات، بەو پێیەش سبەینێ چوارشەممە دوایین رۆژی پاییزە و زستان نییە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمشەو یەڵدا نییە و دەکەوێتە شەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە.

شەوی یەڵدا دوایین شەوی وەرزی پاییزە و بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت.