ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 8می خولی پلە یەکی ئەڵمانی، یانەی بایرن میونشن لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر بوخۆم تۆمارکرد.
سەرەرای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا باڤارییەکان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بەرشەلۆنە دووچاری شکستێکی گەورەبوون، بەڵام کاریگەری ئەو شکستەیان تێپەڕاند و بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام شکستیان بە بوخۆم هێنا.
هەر پێنج گۆڵەکەی بایرن مایکڵ ئۆلیسی و مۆسیالا و هاری کەین و سانێ و کومان تۆماریانکرد.
کوڕانی کۆمپانی لەکۆی 8 یاریی 20 خاڵیان هەیە و لە پێشەنگی خولەکەن، بوخۆم بە 8 یاریی 1 خاڵی هەیە و لە خانەی 18 یەم و کۆتاییدایە.
ڤیدیۆ: