پلەكانی گەرما دادەبەزێت

کوردستان

08/08/2024     ژمارەی بینراو 482

راچڵەكین -

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشنبیییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوەو ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پینجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، كەمێك نزمدەبێتەوە.

سبەینێ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە هەندێ ناوچە، هاوكات پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 43  

سلێمانی : 42  

دهۆك : 43 

كەركوك : 45

هەڵەبجە : 44 

زاخۆ :43   

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 33

گەرمیان : 46

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن