راچڵەكین -
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت: بابەتی مووچە هیچ كێشەیەكی نەماوەو چاوەڕوانین بەم نزیكانە بەغدا پارەی مووچە رەوانەی هەرێم بكات.
فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بابەتی مووچە هیچ كێشەیەكی نەماوەو حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو داتا و زانیارییەكانی داوە بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، هاوكات دیوانی چاودێری دارایی عیراقیش بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، كارەكانی خۆی جێبەجێكردووە.
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، ئاماژەی بەوەكرد پرۆسەی وردبینیی كاتی دەوێت و رەنگە هەندێك تێبینی مابێت و لە ماوەیەكی نزیكدا بەغدا پارەی مووچە دەخاتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم.
بەوتەی فارس عیسا، حكومەتی عیراق سەرەتا تەمویلی دامەزراوەكانی خۆی دەكات و پاشان پارەی مووچە رەوانەی هەرێم دەكات.