راچڵەکین-
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بە داخەوە ماوەیەکە بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە مەبەستی زیادکردنی بینەر و کۆمێنت و لایک، هەواڵ و زانیاری نادروست بڵاو دەکەنەوە.
دەشڵێت، ئەمەش کێشەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست کردووە و وای کردووە بچنە بەردەم بانکەکان بەهۆی ئەو زانیارییە ناڕاستانەی بەشێک لە میدیاکان بڵاوی دەکەنەوە.
ئاماژە بەوەش دەکات "داوا لە سەرجەم پێشمەرگە و ئەفسەران دەکەین بۆ هەر بابەتێک، کە پەیوەندی بە پێشمەرگەوە هەبێت پشت بە هەواڵ و زانیارییانە ببەستن، کە لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاودەکرێنەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی رابردوو وابڵاوكرایەوە كە ئەمڕۆ هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت، بەڵام لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی ئاشكرانەكراوە.