ئاسایشی هەولێر: وەڵامی ئەم ژمارانە مەدەنەوە

کوردستان

05/08/2024     ژمارەی بینراو 1332

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان لەبارەی چەند ژمارە مۆبایلێکەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە: ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە، چەند ژمارە مۆبایلێکی وڵاتانی بیانی لە رێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی وەتس ئاپ بە ناوی هەلی کار و قازانج و کۆمپانیای بیانییەوە کورتەنامە دەنێرن، دوای ئەوەی کە لەگەڵیان دەکەویتە پەیوەندی داوای کۆدێکت لێدەکەن کە رەوانە کراوە بۆ هەمان ژمارەی وەتس ئەپەکەت.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ پێدانی ئەو کۆدە کە بۆت رەوانە کراوە راستەوخۆ دەست بەسەر سەرجەم هەژمارەکانتدا دەگیرێت کە لەسەر ژمارەی مۆبایلەکەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دانراوە.

باسی لەوەشکرد: دواتر لە بەرامبەر گەڕانەوەی هەژمارەکەت داوای بڕێکی زۆر پارە دەکەن، بۆیە داوا دەکەین بە هیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو جۆرە پەیوەندییانە مەدەنەوە و هەر کۆدێک بۆ ژمارە مۆبایلەکەتان هات دەبێت کەس رەوانە نەکرێت تاوەکو هەژمارەکانتان پارێزراو بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن