راچڵەكین-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا هۆشداری دەداتە یوتوب
بەوەی رێوشوێن بەرامبەریان دەگرنەبەر.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە
بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: یوتوب تۆمەتبارە بەوەی لەسەر داوای ئەمەریکا ڤیدیۆ
بڵاوکراوەکان سانسۆر دەکات و جیهان بێبەش دەکات لە زانیارییەکانی روسیا.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئیدارەی یوتوب کار لەسەر ئەوەدەکات
رواڵەتی ناوخۆی روسیا و بەرژەوەندییەکانیان بێباخ بکات و زۆر هۆکاری گرنگ دەبینین بۆ
ئەوەی کە رێوشوێنی پێویست بەرامبەر ئەو وێبسایتە بگرینەبەر.