ئامارێكی نوێی قوربانیانی كەرتی غەززە بڵاودەكرێتەوە

جیهان

01/08/2024     ژمارەی بینراو 207

راچڵەكین -

تەندروستی غەززە نوێترین ئاماری قوربانیانی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل بڵاودەكاتەوەو بەگوێرەی راگەیەندراوێكیش، ژمارەی كوژراوو برینداران بۆ زیاتر لە 130 هەزار كەس بەرزبووەتەوە، كە زۆربەیان ژن و منداڵن.

وەزارەتی تەندروستی لە كەرتی غەززە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لەئەنجامی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ناوچەكانی كەرتی غەززە، 35 هاووڵاتی دیكەی مەدەنی كوژران و زیاتر لە 50 كەسیش بریندار بوون.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لە دەستپێكی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە تاوەكو ئێستا، 39 هەزارو 480 كەس كوژراون، ژمارەی بریندارانیش بۆ 91 هەزارو 128 كەس بەرزبووەتەوە، كە زۆربەیان ژن و منداڵن".

بەردەوامبوونی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە، هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكان بۆ راگرتنی شەڕو رێككەوتن لەسەر گۆڕینەوەی دیل و بارمەتەكان لەنێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس، بەرپسانی ئیسرائیلیش جەخت لەوە دەكەنەوە كە هێرشەكانیان بۆسەر كەرتی غەززە بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی سەرجەم ئامانجەكانیان بەدیدێت، كە بریتییە لە كۆتایی هێنان بە چەكدارانی حەماس لە غەززەو دوورخستنەوەی مەترسییەكانی تیرۆر لەسەر وڵاتەكەیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن