دواجار فڕۆکەی ئێف-16 گەیشتە ئۆکرانیا؛ چی ڕوودەدات؟

جیهان

01/08/2024     ژمارەی بینراو 510

راچڵەکین-

چەند سەرچاوەیەکی جیهانی دەڵێن یەکەمین فڕۆکەی جەنگیی ئێف-16 کە ماوەیەکی زۆرە ئۆکرانیا چاوەڕێی دەکات، ڕادەستی ئەم وڵاتە کراوە.

هاتنی ئەم فڕۆکە جەنگییانە بە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ دادەنرێت بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا.

تا ئێستا ئۆکرانیا لە بەرگری ئاسمانیدا تەنها فڕۆکە کۆنەکانی سەردەمی سۆڤیەتی پێشووی لە دژی لەشکرکێشی ڕووسیا بەکاردەهێنێت.

بەڵام ئەم فڕۆکە بەهێزانە تۆپێکی 20 ملمیان تێدایە و دەتوانن بۆمب و مووشەک هەڵبگرن.

هێشتا ڕوون نییە کە چەند فڕۆکەی ئێف 16 گەیەندراوەتە ئۆکرانیا. فالکۆن ئێف 16 بە یەکێک لە بەتواناترین فڕۆکە جەنگییەکانی جیهان دادەنرێت.

لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا دواجار ئەمریکا ڕێگەی بە گواستنەوەی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 بۆ ئۆکرانیا دا.

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پێشتر ڕادەستکردنی فڕۆکەی ئێف 16یان بۆ ئۆکرانیا ڕەتکردبووەوە، لە ترسی ئەوەی کە شەڕ لەگەڵ ڕووسیای خاوەن چەکی ئەتۆمی پەرەپێبدات.

ئەم وڵاتە ئێستا لە شەڕی ئاسمانیدا توانای زۆر لە ڕووسیا کەمترە. بەڵام بەهۆی توانای ئەم فڕۆکەیەوە ئۆکرانیا دەتوانێت لە هەموو بارودۆخێکی کەشوهەوادا و بە شێوەیەکی وردتر لە شەودا، هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ڕووسیا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن