رۆژنامەی جموری ئیسلامی-ئێران: سیخوڕی ئیسرائیلمان تێدایە

جیهان

01/08/2024     ژمارەی بینراو 357

راچڵەکین-

ڕۆژنامەی جمهوری ئیسلامی لە ژمارەی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەدا نووسیویەتی: ئەو ڕاستییەی کە ڕژێمی زایۆنی دەتوانێت مووشەکەکەی لە پەنجەرەی ژووری نووستنی ئیسماعیل هەنیە لە ناوچەیەکی تەواو پارێزراوی تاران تێپەڕێنێت و شەهیدی بکات، مانای تر هەڵناگرێت جگە لەوەی ئیسرائیل لەناو خۆماندا سیخوڕی هەیە.

ئەم ڕۆژنامە داوای "پاککردنەوەی بنەڕەتیی لە سیستەمی هەواڵگری و ئاسایشی  ئێران دەکات.



نووسیویەتی: هەموو ئەو ئیدانە و تاوانبارکردنەی کە ئاراستەی ڕژێمی زایۆنی دەکەین، بەتەواوی ڕاست و پێویستن، بەڵام لەمە پێویستتر پاککردنەوەی خۆمانە لە ناوخۆدا لە سیخوڕی ئەم ڕژێمە”.

ڕۆژنامەکە بە ڕەخنەگرتن لە کوشتنی بەردەوامی هێزەکانی "بەرەی مقاوەمە" لە لوبنان، سوریا، عێراق و ئێران، دەڵێت کە "گرنگتر لە تۆڵەسەندنەوە ئەوەیە ڕێگاکانی دزەکردنی دوژمن لە ئاسمان و لەسەر زەوی دابخەین، و بیاندۆزینەوە و سزایان بدەین، بەڵام ئێمە پشتگوێی دەخەین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن