ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و وزیری دەرەوەی توركیا ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

30/07/2024     ژمارەی بینراو 254

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەردانەكەی بۆ تاران، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبەش و برەودان بە پەیوەندییەكانیان كردەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە پەراوێزی بەشداریكردنیان لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆككۆماری ئێراندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبوونەوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا، نێچیرڤان بارزانی و هاكان فیدان، جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبەش و برەودان بە پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا كردەوە.
 
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی هەرێم و وەزیری دەرەوەی توركیا تیشكیان خستووەتە سەر دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن