لایپزیگ بۆ بەرشەلۆنە: ئەمە تاکە مەرجی ئێمەیە بۆ فرۆشتنی ئۆلمۆ

وەرزش

30/07/2024     ژمارەی بینراو 175

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ سێشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا، هەڵوێستی کۆتایی لایپزیگی ئاشکرا کرد سەبارەت بەو بەها داراییەی کە بۆ فرۆشتنی ئەستێرەکەی دانی ئۆلمۆ دانراوە.

بارسێلۆنا لەم هاوینەدا چالاکانە هەوڵی گواستنەوەی ئۆلمۆ دەدات، بەڵام پێشنیاری دارایی ئەو یاریزانە لەلایەن لایپزیگەوە قبوڵ ناکرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی پێشکەش کردووە بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ، ئەمە جگە لەوەی 20 ملیۆنی دیکە وەک گۆڕانکاری پێشکەشی کردووە.

لای خۆیەوە لایپزیگ داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات بوو بۆ ئەوەی ڕێگە بە ڕۆیشتنی ئۆلمۆ بدات، کە هەمان بەهای بڕگەی ئازادکردنی ئۆلمۆیە کە لە 20ی تەمموزدا کۆتایی هات.

هەرچەندە بەرشەلۆنە ئامادەبوو ئۆفەرەکەی بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ بە شێوەی کاش بەرزبکاتەوە، جگە لە 15 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەک گۆڕاونکاری، لایپزیگ پێداگری لەسەر هەڵوێستی خۆی کرد و داوای 60 ملیۆن یۆرۆی کرد بە یەکجار.

پێداگری لایپزیگ لەسەر ئەم بەهایە لەژێر ڕۆشنایی ئامادەیی بەرشەلۆنەدایە بۆ پێدانی 62 ملیۆن یۆرۆ، کە بەهای بڕگەی ئازادکردنی گرێبەستەکەی نیکۆ ویلیامزە.

لایپزیگ پێی وایە ئۆلمۆ یەکێک بوو لەو یاریزانە کاریگەرانەی ئیسپانیا کە نازناوی یۆرۆی بەدەستهێنا و 3 گۆڵی تۆمارکرد.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن