کەی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق دەکرێت؟

ئابوری

28/07/2024     ژمارەی بینراو 569

راچڵەکین-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی ھەرێم کاتی دەوێت و ڕەنگە تا مووچەی مانگی ھەشت ھەر بەھاوتانەکراوی ڕەوانە بکرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمی یەکێتی ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم لیستی مووچەی خانەنشینانی بە ھاوتاکراوی ڕەوانەی بەغداد کردووە، بەڵام ئەوە کارێکی ئاسان نییە و پەیوەندی بە سیستمی خانەنشینی عێراقەوە ھەیە. 

دەشڵێت، ڕەنگە تا مووچەی مانگی ھەشت خانەنشینانی ھەرێم بە ھەمان شێوەی خۆیان مووچە وەربگرن، چونکە فەرمانبەر ھەیە لە ھەرێم کە بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق دەبێت خانەنشین بکرێت و پێداچوونەوە بە مووچە و ئیمتیازاتەکانی بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٢١ ی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی موچەی خانەشینانی بە ھاوتاکراوی لەگەڵ لیستی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن