یەکەمین تەکنەلۆجیای کۆنترۆڵکردنی مێشک لە دوورەوە داهێنرا

تەندروستی

28/07/2024     ژمارەی بینراو 417

راچڵەکین-

زانایانی کۆریای باشوور پێشکەوتنێکی زانستی لەڕادەبەدەر گرنگیان بەدەستهێناوە، بە داهێنانی جۆرێک لە تەکنەلۆجیا کە وا دەکات بتوانرێت لە دوورەوە کۆنترۆڵی مێشکی مرۆڤ بکرێت.

لە کاتێکدا ئەم تەکنەلۆژیایە ڕێگە بە چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشیەکان دەدات، بەڵام ڕەنگە ببێتە هۆی کۆنترۆڵکردنی ڕەفتاری مرۆڤ لە دوورەوە لەلایەن کەسانی دیکەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، زانایانی پەیمانگای زانستە بنەڕەتییەکان "IBS"، کۆریای باشوور، پەرەیان بە تەکنەلۆژیایەکی نوێ داوە، کە دەتوانێت لە دوورەوە کۆنترۆڵی مێشک بکات، بە بەکارهێنانی هێڵە موگناتیسییەکان.

ئەم ئامێرە ناوی "نانۆ-مایند"ە، یەکەم تەکنەلۆجیای لەم جۆرەیە کە ڕێگە بە کۆنتڕۆڵکردنی ئازادانەی هەندێک ناوچەی مێشک دەدات.

بە وتەی پسپۆڕان، ئەم ئامێرە بە شێوەیەکی تایبەت لە ڕێکارە پزیشکییەکان بەکاردێت، کە دەتوانێت پزیشکان لە ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری بۆ نەخۆشەکان ڕزگاربکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن