راچڵەكین -
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ نزیكەی 50 پلەی سیلیزی، سبەینێ لە نۆ پارێزگای عیراق دەكرێتە پشوو.
هەریەك لە پارێزگاكانی نەجەف، نەینەوا، بەسڕە، دیوانیە، میسان، زیقاڕ، موسەننا، بابل و واست، بڕیاریاندا سبەینێ پێنجشەممە بكرێتە پشوو لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان.
ئەو پارێزگایانە لە راگەیەندراوی جیاجیادا، هۆكاری پشووەكەی سبەینێیان گەڕاندەوە بۆ بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدری پلەكانی گەرما، كە لەهەندێ لەو پارێزگایانە گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی.