راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی
بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری
جیا جیا، پلەکانی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبنەوە.
باسی لەوەشکرد، سبەی یەکشەممە، ئاسمان هاوشێوەی ئەمڕۆ
ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ
20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، بەرزترین
پلەکانی گەرمای سبەی شارەکان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 45
سلێمانی : 42
دهۆک : 43
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 44
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران :
31
گەرمیان : 47