پیاوێك سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی كوشت و كۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا

عێراق

08/05/2024     ژمارەی بینراو 874

راچڵەكین -

لە پارێزگای بەسڕەی باشووری عیراق، هاووڵاتییەك 12 ئەندامی خێزانەكەی دەكوژێت و دواتر كۆتایی بە ژیانی خۆیشی دەهێنێت.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، هاووڵاتییەكی دانیشتووی قەزای شەتوڵعەرەب لە رۆژهەڵاتی پارێزگای بەسڕە، دەستڕێژی گوللەی لە ئەندامانی خێزانەكەی كردو بەهۆیەوە 12 كەس كوژران، كە ژمارەیەكیان ژن و منداڵن.

تۆمەتبارەكە لەدوای ئەنجامدانی تاوانەكەی، بە فیشەكێك كۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.

پۆلیسی پارێزگای بەسڕە بڵاویكردەوە، تۆمەتبارەكە لە بواری خانووبەرە كاری كردووەو هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكەشی بۆ تێكچوونی باری دەروونی دەگەڕێتەوە، كە دوای ئەوەی چەند كەسێك بە فێڵ بڕی یەك ملیار دیناریان لێی برد، كەوتبووە ژێرباری قەرزێكی زۆرەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن