راچڵەكین -
بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، كەشوهەوا بە گشتی سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە لوتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبێت، نمە بارانیش لە هەندێك ناوچەی شاخاوی دەبارێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .
سبەی چوارشەممە، کەشوهنەوا سارد دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش بە ( ٢- ٤) روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16
سلێمانی : 15
هەڵەبجە : 16
دهۆک : 14
زاخۆ : 15
کەرکوک : 18
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 4
گەرمیان : 20