ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ شەممە، یانەی ڕیال مەدرید هەواڵێکی شۆککەری لەبارەی پێکانەکەی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرە بەڕازیلییەکەی پێگەیشت لە کاتی پشووی نێودەوڵەتییەکان کە لە ئێستا بەردەوامە.
ڤینیسیۆس لە کاتی یاری نێوان بەرازیل و کۆڵۆمبیا، لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ پێکان بوو.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، ئەو پشکنینە نوێیانەی کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڤینیسیۆس ئەنجامی داوە، دەرکەوتووە کە تووشی پێکان بووە لە پشتی قاچی چەپیدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پێکانە لانیکەم مانگ و نیوێک لە یاریگاکان دووری دەخاتەوە، هەر بۆیەش جارێکی دیکە بۆ یارییەکانی ماوە لە ساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ ڕیال مەدرید یاری ناکاتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، ڤینیسیۆس لە یارییەکانی مێرێنگێدا بەشداری ناکات، کە لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر کادیز، گرانادا، ڕیال بیتیس، ڤیاریال و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بەشداری ناکات، جگە لە ناپۆلی و یونیون بەرلین لە چامپیۆنزلیگ.
لەکۆتاییدا سپۆرت ئاشکرایکرد، بەشداریکردنی ڤینیسیۆس لە جامی سوپەری ئیسپانیا کە بڕیارە لە ١٠ بۆ ١٤ی مانگی یەک لە سعودیە بەڕێوەبچێت، تا ئێستا نادیارە.