داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی راگەیەندرا

ئابوری

17/11/2023     ژمارەی بینراو 488

راچڵەكین-  

داهاتی هەفتەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆكەی گەرمیان و ڕاپەڕین ئاشكرا دەكرێت  كە بەپێی سایتی (شەفافیەت) گەیشتووەتە زیاتر لە 26 ملیار دینار. 

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 11ی 11ی 2023 تا 17ی 11ی 2023 بڕی 26 ملیار و 90 ملیۆن و 72 هەزار و 640 دیناربووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 15 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە 1 ملیار دینار بەشێوەی چەكە.

ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاند كە بەم شێوەیەیە" بڕی 26 ملیار و 90 ملیۆن و 72 هەزار و 640 دینار بووە، كە 15 ملیار و 18 ملیۆن و 713 هەزار و 3 دیناری واتە 58%ی نەختینەیە و هەروەها یەك ملیار و 316 ملیۆن و 951 هەزار و 360 دینار، واتە 5%ی بەشێوەی چەكە و مقاسە 37%.". 

سایتی (شەفافیەت) لە 15-12-2022 لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕاگەیەنراوە و داهاتی ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانە و ساڵانەی نانەوتی دەخاتەڕوو. 




داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن