راچڵەكین-
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن)، بڵاویكردەوە كە پشتیوانی كۆریای باكوور لە ڕووسیا لە ڕووی پێدانی چەك جەنگی ئۆكراینا درێژ دەكاتەوە و ئەم پشتیوانییە دەبێتە هۆی كوژرانی ئۆكراینیە بێتاوانەكان.
سابرینا سینگ جێگری وتەبێژی پنتاگۆن، ، هەڵسەنگاندنی بۆ كۆبوونەوەكەی سەركردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون و سەرۆكی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین كرد.
سەبارەت بە ئەگەری دابینكردنی چەك لەلایەن كۆریای باكوورەوە بۆ ڕووسیا، سینگ وتی: "پێمان وایە هەر وڵاتێك لەم جەنگە بێ هۆكارەدا پشتیوانی ڕووسیا بكات، تەنیا نابێتە هۆی درێژكردنەوەی شەڕ و پێكدادانەكان لە ئۆكراینا، بەڵكو لە هەمان كاتدا دەبێتە هۆكاری كوژرانی هاووڵاتییانی مەدەنی بێتاوانی ئۆكراینی".
سینگ ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە پێشتر دەیانجار كۆریای باكووریان لەسەر ئەم بابەتە ئاگادار كردووەتەوە ووتی: "هۆشداری دەدەین بە كۆریای باكوور لەبارەی نەچوونە ناو ڕێككەوتنێكی چەك لەگەڵ ڕووسیا".