راچڵەكین-
دەزگای گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق وەڵامی لێدوانەكانی فرانك هوگربیتس، زانای هۆڵەندی بواری بومەلەرزە دەداتەوە، سەبارەت بە بەركەوتنی عیراق بە بوومەلەرزەیەك كە گوڕەكەی لە بوومەلەرزەكەی مەغریب زیاتر دەبێت.
عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگاكە رایگەیاندووە، ئەو قسانەی هۆگرێبێتسی رەتدەكررێنەوە، چونكە پرسی پێشبینیكردنی بوومەلەرزە ڕاست نییە و هەرگیز ناتوانرێت بزانرێت بوومەلەرزە كەی ڕوودەدات.
بە وتەی عامر جابری، ئەوان بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاپۆرتانە دەكەن، بەشێك لە پارێزگاكانی عیراقیش لە ناوچە سنوورییەكانی ئێران دەكەونە سەر هێڵی بومەلەرزە، وەك ناوچەكانی خانەقین، كەلار و عەمارە، ئەو ناوچانە زۆرجار بەركەوتەی پاشلەرزەی بەخۆوەدەبینن لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزانەی لە ئێران روودەدەن.
فرانك هوگربیتس پێشبینی روودانی بومەلەرزە دەكات لە عیراق، بەر لە روودانی بومەلەرزەكانی توركیا و مەغریب-يش، پێشبینی روودانی كردبوون.