فریای خێزان بكەون..

کەلتوور

02/08/2023     ژمارەی بینراو 514

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشورییەكان ئاگاداری لێشاوی تێكدانی خێزان بن.

بەناوی كرانەوە خەریكە هاوسەرگیریی ژن و پیاو دەكەنە مۆدەیەكی كۆن.

رۆشنبیرە گەورەكەی رۆشنگەری و فیكر چۆن باسی لادانەكان و هاوڕەگەزخوازە تێكدەرەكان دەكات.

هاشم ساڵح .. پیاوە گەورەكەی رۆشنگەری، ئەو نوسەر و بیریارەی كە بەرگری گەورە لە پێشكەوتن و كرانەوە و تازەگەری دەكات، لەنوێترین وتاریدا دەنوسێت: من بەرپرسم لە بەردەم گەورەترین دادگای نیودەوڵەتی ئەگەر كار وابڕوات رۆژێك دێت هاوسەرگیری راست (ژن و پیاو) قەدەغە دەكرێت و دەبێتە مۆدەیەكی كۆن و جێی گاڵتەكردن و بێزهاتنەوە. دەشڵێت: جوانی ژیان بەناوی كرانەوە لەناودەبرێت.

لەنوێترین وتاریدا لە ژێر ناوی بەڵێ بۆ تازەگەری و رۆشنگەری، نەخێر بۆ لادانە سێكسییەكان، هاوار دەكات و دەڵێت: فریای كۆمەڵگا بكەون خەریكە بەناوی ساختەوە  هاوسەرگیری و جوتبوونی پیاو و پیاو و ژن و ژن و پشیلەی نێر و پشیلەی نێر دەبێتە  سیمای تازە و نوێ، دەبێتە نیشانەی پێشكەوتن.

دەنوسێت: ماوەیەكە فەڕەنسا سەرقاڵی گفتوگۆیە لەبارەی دەرچواندن و پەخشكردنی یاسایەك بۆ ئێوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری گۆی زەوی، بۆ ئێوەی ماندوو و شەریف بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیان بۆ ئێوەی پارێزەری مرۆڤایەتی، دەیەوێت بەناوی پێشكەوتن و كرانەوە، یاسای هاوسەرگیری هەموو شتێك دەربكات. خەریكە هەموو كێشەی فەڕەنسا و وڵاتانی پێشكەوتوو دەچێتە یەك خانەوە ئەوەش: هاوسەرگیری گشتی.

هاشم ساڵح بەردەوامە و دەنوسێت: بەڵام خەڵكی بەشەرەف لە فەڕەنسا ماون، جێی خۆشحاڵیشە كە زۆرینەن و بەرگری لەم لادانە گەمژەییە دەكەن، ئازایانە رژانە سەرشەقامەكان دوای پاراستنی خێزان و كۆمەڵگا و شارستانی دەكەن، مەبەست شارستانی راستەقینەو تەندروستە، نەك بانگەشەی نەخۆشیی بەناوی كرانەوە ،لەبەرئەوەی جگە لە هاوسەرگیری پیاو و ژن، هەر هەموو جوتبوونەكانی تر لادان و نەخۆشییە.

ئەوەتا جۆسبان لیونێل كە یەكێكە لە سیاسییە گەورەكانی فەرەنسا، دەنوسێت: مرۆڤایەتی لەسەر هاوسەرگیری پیاو و ژن دامەزراوە، پەیوەندی ژن و ژن و پیاو و پیاو دژی كۆی مرۆڤایەتییە و لادان و شكاندنی شارستانییە.

هاشم ساڵح دەنوسێتەوە: گەورەترین مەترسی كە روبەرووی شارستانی رۆژئاویی دەبێتەوە ئەوەیە هەموو شتێ یەكسانە بەهەموو شتێ، هیچ شتێك فەزڵی بەسەر شتێكی ترەوە نییە، هیچ بەهایەكی گەردونیش نییە كە لەسەر هەموو مرۆڤایەتی جێبەجێ بێت. هەموو مرۆڤێك بەهای خۆی هەیە، كەواتە با هەموو جۆرە چێژ و لادانێكی سێكسی و ماددەی هۆشبەر تاقیبكەمەوە مادەم مرۆڤ تەنها بۆ خۆی دەژی.

ئەمەی روودەدات زاڵكردنی هەموو شەهوەتێكە بەسەر هەموو شتێكدا.

بیریاری گەورەی فەڕەنسی ژان كلۆد گیبۆ دەنوسێت: ئایا لەپێناو لادانە سێكسییەكاندا  فەیلەسوفی گەورەی رۆشنگەری كانت جەنگا؟ نەخێر ئەو لەپێناو مۆڕاڵی دروست جەنگی كرد، ئەو بەرژەوەندی كۆمەڵگا و مرۆڤایەتی پێش هەموو شتێك دەخست ..
بۆیە ئەوەی روودەدا بەناوی كرانەوە روشنگەری لادەر وتێكدەرە و دژی رەگەزی مرۆڤایەتییە.

هاشم ساڵح بەردەوامە و دەنوسێت: جوانترین و بەرزترین پەیوەندی، پەیوەندی نێوان ژن و پیاوە، وشەی هاوسەرگیرییش تەنها بۆ پەیوەندی ئەو دوو رەگەزە دەبێت، جا لادەر و هاوڕەگەزخوازییەكان بۆ پەیوەندی نێوان كوڕ و كوڕ و ژن و ژن چ ناوێك دادەنێن دایبنێن، بەڵام وشەی هاوسەرگیریی كە وشەیەكی گرنگ و گەورەیە بۆ مانەوەی رەگەزی مرۆڤایەتی، ناشرین مەكەن.

حەمە نوری

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن