راچڵەکین –
ئەمڕۆ مووچەی مانگی چواری دوو وەزارەت
و نۆ دەستەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممە
هەردوو وەزارەتی داد و ئەوقاف و کاروباری ئایینی مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن.
هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش
دەکرێت: ئەنجوومەنی
دادوەری، دەستەی
مافی مرۆڤ، دەستەی
دەستپاکی، دەستەی
وەبەرهێنان، دەستەی
ژینگە، دەزگای
مین، ناوچەکانی
دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی
باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی.