راچڵەکین –
دوای رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز جه‌سته‌ی مرۆڤ رادێت
له سه‌ر شێوازێکی دیاریکراو له خواردن ؛ ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خواردنی بڕێکی
زۆر له خۆراک له رۆژانی جه‌ژن و به‌تایبه‌ت نانی به‌یانی یه‌که‌م رۆژ کاریگه‌ری
نێگه‌تیڤی هه‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
ـ رێنمیاییه‌کانی خۆراکی ته‌ندروست بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان:
۱- باشتر وایه
نانی به‌یانی رۆژانی جه‌ژن هه‌مان خۆراکی پارشێوی مانگی ره‌مه‌زان یان هاوشێوه‌ی
نانی به‌یانی رۆژانی پێش ره‌مه‌زان بێت ؛ وه‌ک نان و ماست، په‌نیر، هێلکه، هه‌وڵ
بدرێت خواردنی ته‌قلیدی به‌یانی یه‌که‌م رۆژ دوا بخرێت و نیوه‌ڕۆ بخورێت.
۲- ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی
ساڵانی رابردوو به‌یانی یه‌که‌م خواردنی جه‌ژن ئاماده کرا ؛ ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه
بکه‌ین:
* خواردنی بڕێکی که‌م له برنج
و شله ؛ هه‌وڵ بدرێت یه‌ک جۆر شله بخورێت.
* یه‌ک جۆر گۆشت لێ بنرێت یان
بخورێت و بڕی که‌م و بێ چه‌وری و به‌زی لێ بخورێت نه‌وه‌ک گۆشتی سوور و مریشک و قه‌ل
هه‌مووی له یه‌ک کات ؛ ئه‌وه‌ی تری هه‌ڵگره بۆ ژه‌م و رۆژه‌کانی تری جه‌ژن، هه‌ڵبه‌ت
باشتریشه بیبه‌خشیت به خێزانه که‌م ده‌رامه‌ته‌کان.
* یاخود به‌یانیه‌که‌ی یه‌ک یان
دوو شیش گۆشت یان سینگی مریشک یان جگه‌ری بر‌ژاو بخورێت له جیاتی برنج و شله.
۳ - خواردنی ژه‌می
نیوه‌ڕوو و ئێواره له کاتی خۆی دا، گرنگه ئێواران خواردنی سووک بخورێت.
٤ - خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له
ئاو له نێوان ژه‌مه‌کان به‌درێژایی رۆژه‌که به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی
پله‌ی گه‌رما و زیاتر هیلاک بوون له چاو رۆژانی ره‌مه‌زان.
٥ - خۆت به دوور بگره له
خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه و خواردنه‌وه گازیه‌کان ؛ ئه‌گه‌ر حه‌زت لێکرد شه‌ربه‌تی
فریشی که‌م شه‌کر بخورێته‌وه.
٦ - دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنی
شیرینی و بڕێکی زۆر له چه‌رس، ئه‌گه‌ر خواردت بڕێکی که‌م له چه‌ره‌سی کاڵ و که‌م
سوێری بخۆ۰
۷ - خواردنی ــ
خواردنی سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه
وه‌ک ترۆزی، خه‌یار، کاڵه‌ک، مزره سێ‌و، شووتی، قه‌یسی، هه‌وڵ بده سێ جار له نێوان
ژه‌مه‌کان بیان خوێت، ئه‌گه‌ر حه‌زت له شیرینی بوو ؛ میوه‌ی شیرین بخۆ.
۸ ــ تا ئه‌توانێت
به پێ سه‌ردانی دراوسێ وکه‌س و کار و هاوڕێکانت بکه، بۆ بینینان بچۆ ؛ نه‌وه‌ک
شت خواردن، که‌م دانیشه به تایبه‌ت ماڵێک نه‌خۆشی هه‌بێت، هه‌موو ماڵه‌کان له یه‌ک
رۆژدا مه‌چوو.
۹ - زۆر گرنگه
شه‌وی پێش جه‌ژن زوو بخه‌ویت و رۆژانی تریش دوور بکه‌ره‌وه له شه‌ونخوونی، دانیشتنی
زۆر به دیار ته‌له‌فزێون و ئه‌نته‌رنێته‌وه.
۱۰ - پاڵنه‌که‌وتن
دوای خواردن لانی که‌م بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات، هه‌وڵ بده دوای نان خواردن نه‌خه‌ویت،
ئه‌گه‌ر زۆر خه‌وت هات پێش بانگی عه‌سر نیو سه‌عات بخه‌وه.
۱۱ - ئه‌گه‌ر چوویت
بۆ سه‌یران بۆ نان خواردن مه‌چۆ ؛ بۆ گه‌ڕان و هه‌ڵمژینی هه‌وای پاک بچۆ.
۱۲ - ئه‌و که‌سانه‌ی
نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ؛ پێویسته زۆر ئاگاداری خواردنی ده‌رمانه‌کانیان بن
له‌کاتی خۆی دا له‌گه‌ڵ پابه‌ند بوون به پارێزی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌کانیان.
۱۳ ــ له کاتی لێخوڕینی
ئوتۆمبیل دوور بکه‌وه له خێرا لێخوڕین بۆ پاراستنی ژیانی خۆت و که‌سانی تر.
۱٤ ــ ئه‌گه‌ر
خوانه‌خواسته رێت که‌وته نه‌خۆشخانه ؛ رێزی کارمه‌ند و پزیشکان بگره و لێیان
تووڕه مه‌به به‌ڵام که‌ته‌رخه‌می قبوڵ مه‌که.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی
خۆراک